دەربارەی ئێمە
ئێمە تیمێکی پسپۆڕین لە بواری تەکنەلۆژیا و پەرەپێدانی سۆفتوێر
ڤێرسۆ ئایتی کۆمپانیایەکی پێشەنگە لە دابینکردنی چارەسەری دیجیتاڵی. ئێمە خزمەتگوزاری پەرەپێدانی ئەپڵیکەیشن، بەڕێوەبردنی سێرڤەر و تۆڕە پێشکەوتووەکان بە کوالیتییەکی بەرز پێشکەش بە کڕیارەکانمان دەکەین لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان
ئەزموون و خوێندن
-
۲۰۲۴ - ئێستا
دامەزرێنەر و بەڕێوەبەری جێبەجێکار
کۆمپانیای ڤێرسۆ ئایتی (Verso IT)
-
۲۰۱۸ - ۲۰۲۲
پسپۆڕی تۆڕ و سێرڤەر
پەرەپێدانی پڕۆژە دیجیتاڵییەکان و مێدیا
-
۲۰۱۸ - ۲۰۲۲
بەکالۆریۆس لە ئەندازیاری کۆمپیوتەر
زانکۆی تەکنیکی سلێمانی
لێهاتووییەکانی ئێمە
ئێمە خاوەنی ئەزموونێکی دەوڵەمەندین لە بەکارهێنانی تەکنەلۆژیا نوێیەکانی وەک Docker، Nginx، و بەڕێوەبردنی سێرڤەرەکانی Linux. هەروەها شارەزایی تەواومان هەیە لە جێبەجێکردنی پڕۆژەکانی وەرگێڕان بە هۆشی دەستکرد و دابینکردنی ئینتەرنێتی مانگی دەستکرد
Networking & Servers
App Development
AI Implementation
UI/UX
Java
ئەزموونی کار
پەرەپێدەری سۆفتوێر و ئەپڵیکەیشن
پەرەپێدانی ئەپڵیکەیشنی تایبەت بۆ بەڕێوەبردنی مێدیا و سیستەمی لێدانی ڤیدیۆ (VOD). کارکردن لەسەر باشترکردنی ئەزموونی بەکارهێنەر (UX) و خێراکردنی گواستنەوەی داتاکان
پسپۆڕی تۆڕ و سێرڤەر
"بەڕێوەبردنی سێرڤەرەکانی لینوکس و جێبەجێکردنی پرۆتۆکۆڵە پێشکەوتووەکان دابینکردنی ئاسایشی تۆڕ و پاراستنی داتاکان لە ژینگەیەکی سنوورداردا
بەڕێوەبەری پڕۆژە و IT
سەرپەرشتیکردنی تیمی تەکنیکی بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکانی ئایتی، پشتگیری بەکارهێنەران و دابینکردنی چارەسەری تۆڕ بۆ کۆمپانیا ناوخۆییەکان